بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رێبوار تەها، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "وەکوو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، تانە لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەدەین".
ناوبراو گوتیشی: "پەرلەمان دەست دەخاتە ناو کاروباری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و ئەمەش کارێکی نادەستوورییە. داوا لە فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق دەکەین، لەسەر ئەو پرسە بێتەدەنگ. چوونكە پەرلەمان كە ئەنجامەكانی ھەڵبژاردنی ھەڵوەشاندووەتەوە پشتی بە یاسایێک بەستووە كە بنەمای نییە".
رێبوار تەها، ئەوەشی خستەڕوو: "ئەوانەی شكستیان ھێناوە لە ھەڵبژاردن ناكرێت بەوجۆرە خۆیان بگێڕنەوە ناو كایەی سیاسی".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئێمە رێز لە بڕیاری كۆمسیۆن دەگرین كە ھەر ساختەكارییێک روویدابێت، بەڵام بە ھیچ جۆرێک دەستبەرداری دەنگەكانمان نابین لە كەركووک".
ھەر سەبارەت بەو پرسە غەفوور ساڵح، كارگێڕی مەڵبەندی 2ی كەركووكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیاند: "ھەژماركردنەوەی دەنگ بە بڕیاری كۆمسیۆنە نەک پەرلەمانی عێراق".
ناوبراو گوتیشی: "گومانمان ھەیە كە چەند رۆژێكە كۆمەڵێک چەكداری نافەرمی لە كەركووک دەوری سندووقەكانی دەنگی خەڵكی كەركووكیان گرتووە، كە تەواو نایاساییە".
ئەو بەرپرسەی یەكێتی لە كەركووک ئاماژەی بەوەدا: "ئەو كەسانەی دەیانەوێت دەستكاریی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن بكرێت لە كەركووک لە یەک نەتەوەن".
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment