به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌شی ئینگلیزیی ته‌له‌فزیۆنی ڕاشا تووده‌ی وتی: ته‌نها کێشه‌ی ئێستا سووریا کێشه‌ی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا پێکهاتوو له هێزه‌کانی کورد-عه‌ره‌بی ئه‌و وڵاته‌یه.
ناوبراو ئاماژه‌ی دایه نزیکبوونه‌وه‌ی دیمه‌شق له سه‌رکه‌وتن به سه‌ر هێزه نه‌یاره‌کان له‌و وڵاته و وتی: له به‌رده‌م هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا دوو ڕێگا هه‌یه.
به‌شار ئه‌سه‌د زیادی کرد: بژارده‌ی یه‌که‌می دیمه‌شق دانوستانه و ئه‌گه‌ر ئه‌و بژارده‌یه کاریگه‌ر نه‌بێت دیمه‌شق بۆ کردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌کانی دیموکراتیکی سووریا به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی ده‌یره‌زوور هێزی چه‌کدار و سه‌رکوت به‌کار ده‌گرێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment