به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌کر بۆزداغ جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیا و ڕایگهیاندوووه: له ڕاستیدا ڕکابهرییێک له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری تورکیادا نابینم. گرووپێکی به‌ربژێری سه‌رۆک کۆماری هه‌یه. ئه‌وان هه‌وڵ ده‌ده‌ن بچنه خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری و له‌و پێناوه‌شدا پێکه‌وه ڕکابه‌ری ده‌که‌ن. ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانیش بۆ سه‌رۆک کۆماری هه‌وڵ ده‌دات. له حاڵێکدا که که‌سێک بۆ ئیداره‌ی تورکیا و سه‌رۆک کۆماربوون هه‌وڵ ده‌دات ئه‌وانی دیکه خه‌ریکی ڕکابه‌ری کردن پێکه‌وه‌ن. ڕکابه‌ری ئه‌وان ڕکابه‌ری گه‌یشتن به خولی دووهه‌می هه‌ڵبژاردنه. ئه‌وان هیچ نیگهرانییێکیان بۆ ئیداره‌ی وڵات نییه. هه‌وڵ ده‌ده‌ن تاکوو هه‌ڵبژاردن بچێته خولی دووهه‌م. هاووڵاتییانیش هه‌وڵه‌کانی ئه‌وان ده‌بینن. بۆیه ته‌نها که‌سێک که نیگه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغانه.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕه‌خنه‌ی توندی گرت له وته‌کانی ئه‌مدواییه ئیمانویل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا دژی ئه‌ردۆغان و وتی: هه‌رچی به هه‌ڵبژاردن نزیک ده‌بینه‌وه هه‌ندێ که‌س له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به شێوه‌یێکی توند هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌ردۆغان بێ ئابڕوو بکه‌ن. هه‌ندێ خه‌ریکی پلانداڕشتنن بۆ ئه‌وه‌ی چلۆن ده‌توانن ڕێگری هاووڵاتییان بکه‌ن ده‌نگ به ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان نه‌ده‌ن. به‌ڵام گه‌لی تورکیا له ماکرۆن زیره‌ک تره. له هه‌مووی ئه‌و که‌سانه‌ش که ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌ندازیاری کردنیش زیره‌ک تره. به‌م بۆنه‌وه ناتوانن خۆشه‌ویستیی سه‌رۆک کۆمار له لای خه‌ڵک که‌م بکه‌نه‌وه. ئێمه متمانه‌مان به گه‌له‌که‌مان هه‌یه.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment