دانه‌مه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی نوێ مه‌ترسی بۆ ئابووری عێراق ده‌بێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکاری ئابووری سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق دانه‌مه‌زرێت مه‌ترسییێکی زۆر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕه‌وتی ئابووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح له‌و باره‌وه‌ به‌ هه‌واڵده‌ریی شه‌فه‌ق نیووزی وت: ئابووری عێراق ته‌نها ده‌توانێت له‌ قۆناغی کاتیی گواستنه‌وه‌ له‌ وڵات ده‌وامی هه‌بێت.

ناوبراو زیادیشی کرد: ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق دانه‌مه‌زرێت مه‌ترسیێکی زۆر هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئابووری ئه‌و وڵاته‌ ده‌کات.

ساڵح جه‌ختیشی کرده‌وه‌ که‌ یه‌کێک له‌و مه‌ترسییانه‌ی که‌ هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئابووری عێراق ده‌کات گۆڕینی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراق به‌ ده‌وڵه‌تێکی سه‌رپه‌ره‌شتی که‌ توانایی ئه‌وه‌ی نابێت هیچ یه‌ک له‌ به‌رنامه‌ ئابوورییه‌کان و گرتنه‌به‌ری بڕیارێک بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتییانی عێراق جێبه‌جێ بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 15019

Your Comment

You are replying to: .
captcha