بهپێی ههواڵی کوردپرێس، ناسک تۆفیق کارگێڕی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە SNNی راگەیاند: ھەرچەندە تا ئێستا لەلایەن یەکێتی و پارتییەوە ئاگادارنەکراوینەتەوە کە سەردانمان بکەن، بەڵام لە کۆبوونەوەیێکی نافەرمی یەکگرتوودا بڕیارمان داوە لە ئێستادا پێشوازی لە وەفدی ئەو دوو حزبە نەکەین.
بە وتەی ئەو بەرپرسەی یەکگرتوو: "وەڵامی ئێستامان بۆ ئەو دوو حزبە زۆر لە پێشتر جیاواز دەبێت، بە شێوەیێک نوقتە سەری دێر دادەنێین لە پەیوەندیەکانماندا لەگەڵ پارتی و یەکێتی".
لای خۆیەوە، مستەفا عەبدوڵڵا ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە SNNی راگەیاند: ئێمە سەرقاڵی تانە و سکاڵاکانین لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق و دادگای فیدراڵی، بۆیە تا ئێستا گفتوگۆمان لەسەر ئەوە نەکردوووە کە ئەگەر وەفدی ھاوبەشی پارتی و یەکێتی ھاتن پێشوازییان لێ بکەین یان نا، چوونکە ئەو بابەتە مایەی گرنگی نییە.
وتیشی: "لەدوای ئەنجامدانی ساختەکارییێکی زۆر لە ھەڵبژاردنەکاندا، نەدەبوو یەکێتی و پارتی ڕووی ئەوەیان ھەبێت سەردانی لایەنە سیاسییەکانی ھەرێم بکەن داوای یەکڕیزی بکەن".
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment