ئۆپه‌راسیۆنی تورکیا تاکوو له‌ناوبردنی به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریستی درێژه‌ی ده‌بێت

به‌شی تورکیا- ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی تورکیا کۆ بوویه‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌ی که‌ تورکیا بۆ دابین کردنی ئاسایشی خۆی ده‌ستی پێکردوووه‌ تاکوو له‌ناوبردنی به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆرسیتی درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی ڕابردوو 30ی ئایار ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیا به‌ سه‌رۆكایه‌تیی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری ئه‌و وڵاته‌ كۆ بوووه‌وه‌ و له‌ کۆتاییدا به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه‌ و له‌ به‌یاننامه‌که‌دا جه‌خت کرایه‌وه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی که‌ ته‌داخول له‌ پرسی سووریا ده‌که‌ن ده‌بێ له‌ سه‌ره‌تادا بۆ دابین کردنی ئاشتی و ئاسایش له‌ سووریا و کۆتایی هێنان به‌ ده‌رد و ئازاری مرۆڤایه‌تی له‌و وڵاته‌ ڕاسپێردراوه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن.

له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ کراوه‌ که‌ له‌ نزیکه‌وه‌ گۆڕانکارییه‌کانی عێراق پێوشوێنگری ده‌که‌ین.

هه‌روه‌ها له‌ به‌یاننامه‌یه‌که‌دا جه‌خت کراوه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ ژێر ڕۆشناییی مافه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌نگاو بنرێت به‌رامبه‌ر به‌و وڵاتانه‌ی که‌ به‌ ئاشکرایی یاخود به‌ شاراوه‌یی پشتیوانی پرۆژه‌ی رێکخراوه‌ تیرۆریستییه‌کان ده‌که‌ن.

به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیا به‌ مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردنێكی جێی متمانه‌ و ئارام ڕێكاری پێویست له‌گه‌ڵ ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌گیرێته‌به‌ر.

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا هاتوووه‌ ''له‌ ده‌ریای ئیجه‌ و ڕۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاست بێ دوودڵی ئه‌و مافانه‌ ده‌پارێزرێن که‌ به‌پێی رێککه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان مافیان پێدراوه‌".

به‌پێی خاڵێکی دیکه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییی توركیا ''تورکیا هه‌موو کاتێک و له‌ هه‌موو بارودۆخێک پشتیوانی له‌ دۆزی فه‌ڵه‌ستین ده‌کات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانی کردنی ئه‌و وڵاته‌ له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی".

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15011

Your Comment

You are replying to: .
captcha