به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حه‌سه‌ن به‌خه‌ندان-ى راگه‌یاند: هه‌ریه‌كه له قه‌واره‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و حزبى سۆسیالست و دوو پێكهاته‌ى ئه‌رمه‌ن، له كۆمیسیۆن و راپرسى هه‌رێم ناوخۆى یان بۆ به‌شداری كردن له هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان تۆمار كردوه، پڕۆسكهش تا ٧-٦-٢٠١٨بهردهوام ده‌بێت.
راشیگه‌یاند: بۆ تۆماركردنى قه‌واره سیاسییه‌كان له كۆمیسیۆن، دوو جۆر حزبى سیاسی مان هه‌یه ، جۆرێكیان له حكوومه‌ت مۆڵه‌تى كاركردنى پێدراوه فۆرمێكیان پێده‌درێت، ئه‌و داواكاریانه‌ى كه په‌یوه‌سته به تۆماركردنى قه‌واره سیاسییه‌كان پڕى ده‌كه‌نه‌وه.
"ئه‌وانه‌شى كه حزبى نین وه‌ک قه‌واره‌ى سیاسى خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن، مۆڵه‌تى وه‌زاره‌تى ناوخۆیان نیه، ئه‌وانه جگه له‌و فۆرمه‌ى پێیان ده‌درێت تایبه‌ت به تۆماركردنى قه‌واره‌كه‌یان، فۆرمێكى دیكه‌شیان پێده‌درێت به‌ناوى لیستى ده‌نگده‌رى شیاو ، قه‌واره‌ى سیاسى تاكیش بۆى هه‌یه له كۆمیسیۆن ناوى خۆى تۆمار بكات.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد: به‌پێى مه‌رج و رێنمایهكانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر قه‌واره‌یێكى سیاسى ناوى له كۆمیسیۆن تۆمار بكات بۆ به‌شدارى كردن له ههلبژاردنهكانى په‌رله‌مانى كوردستان، ده‌بێت وه‌ک دڵنیاى بڕێک پاره له كۆمیسیۆن دابین.
شۆڕش حه‌سه‌ن، سه‌باره‌ت به‌جۆرى دڵنیاى قه‌واره‌كان وتى: "قه‌واره‌ى سیاسى تاک بڕى ١٠ ملیۆن دینارى لیوهردهگیریت، قه‌واره‌ى سیاسى كلدو ئاشوور و توركمان ٢٥ ملیۆن دینارى لێوه‌رده‌گیرێت، قه‌واره‌كانى دیكه‌ش بڕى ٥٠ ملیۆن دیناریان لیوهردهگیریت".
شۆرش حه‌سه‌ن سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى ئه‌و بڕه پاره‌یه ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد: "ئهوپارهیهیى له قه‌واره‌كان وه‌رده‌گیرێت تادواى هه‌لبژاردنه‌كان له كۆمیسیۆن ده‌مێنێته‌وه، دواتر ئه‌گه‌ر هیچ خروقاتێكیان نه‌بێت پاره‌كه‌یان بۆ ده‌گه‌رێنرێته‌وه، ئه‌گه‌ر خروقاتیشیان هه‌بێت به‌پیى بریاره‌كانى كۆمیسیۆن له پاره‌كه‌یان ده‌بردرێت".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment