به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌سعه‌د خزری ڕایگه‌یاند: له کاتی ئاگاداربوونه‌وه له‌و بابه‌ته قایمقامێتی، سوپا و دیکه‌ی داموده‌زگاکان له شوێنه‌که ئاماده بوون و گرووپێکی پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ی بۆمب له سوپاوه به مه‌به‌ستی زانیاریی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و پارچهبۆمبه لێکدانه‌وه‌کانی ده‌ست پێ‌کرد.
ناوبراو وتیشی: لێکدانه‌وه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و پارچهبۆمبه درێژه‌ی هه‌یه و هێشتا بابه‌تی پارچه‌ی بۆمبێکی ته‌قێندراوی کیمیایی ڕوون نه‌بۆته‌وه که له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بڵاو کراوه‌ته‌وه.
خزری ڕاشیگه‌یاند: هیچ جۆره مه‌ترسییێک هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه ناکات.
ناوبراو گوتیشی: له ساڵی 1367 سوپای به‌عسی عێراق هێرشی کیمیایییان کرده سه‌ر شنۆ و زیاتر له 2 هه‌زار و 600 که‌س کیمیاباران کران و پێده‌چێت ئه‌و بۆمبه هی ناوچه‌یێکه که کیمیاباران کراوه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئیرنا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment