به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌میرتاش له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕی دۆیچه ڤێله‌ی ئه‌ڵمانی ڕه‌خنه‌ی له وڵاتانی ئه‌ورووپا گرتوووه به‌وه‌ی پشتیوانی له به‌ره‌ی دیموکراسی و ئۆپۆزسیۆنی تورکیا ناکه‌ن که هه‌ده‌په‌ش به‌شێک له‌و به‌ره‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌سه‌ر پرسی کۆچبه‌ران ڕێککه‌وتنیان له‌گه‌ڵ تورکیا هه‌یه چه‌ک به حکوومه‌تی تورکیا ده‌فرۆشن و بێده‌نگن له ئاست پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له تورکیا.
ده‌میرتاش وڵاتانی ئه‌ورووپاى تۆمه‌تبار کردوووه به‌وه‌ى ده‌ستبه‌رداری ئه‌و بنه‌مایانه بوون که پێشتر پێوه‌ی پابه‌ند بوون.
ئه‌وه‌ش له‌کاتێکدایه سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش بۆ ماوه‌ی ساڵ و نیوێکه له‌سه‌ر چه‌ند که‌یس و تۆمه‌تێک ده‌ستگیر کراوه و ڕووبه‌ڕووی زیاتر له ١٤٢ ساڵ زیندانی ده‌کرێته‌وه ئه‌گه‌ر تاوانه‌کان به سه‌ریدا ساغ ببنه‌وه. له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا پارتی دیموکراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ناوبراوی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری تورکیا وه‌کوو کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی دیاری کرد.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment