به‌پێی هه‌واڵی کورددپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی ئایار هیزه‌ر ناوێرت له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به مه‌نبج دوا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌فته‌ی ڕابردوو گرووپی كاری توركیا- ئه‌مریکا له ئه‌نقه‌ره كۆ بوونه‌ته‌وه و كۆبوونه‌وه‌كان له 4ی حوزه‌یراندا له نێوان مه‌ولوود چاووشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆن ساز ده‌كرێت.
ناوێرت باسی له‌وه كرد كه هێشتا نه‌گه‌یشتوون به هیچ رێككه‌وتنێک له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی توركیا و گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كان له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی كه نیگه‌رانیی هاوبه‌شی له‌سه‌ره به سووریاشه‌وه درێژه‌ی هه‌یه".
هیزه‌ر ناوێرت گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه لایه‌نه‌كان نه‌خشه‌ڕێگا له‌باره‌ی مه‌نبج داده‌ڕێژن.
شایانی باسه؛ 4ی حوزه‌یرانی داهاتوو مه‌ولوود چاووشئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و مایک پۆمپیۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له واشنتۆن كۆ ده‌بنه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment