به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه 30ی ئایار به‌رپرسانی یه‌کێتی له‌وان مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و هێرو ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ نی ڕۆچی کونسووڵی گشتیی چین له هه‌رێمی کوردستان کۆ بوویه‌وه و له دیدارێكی دۆستانه‌دا كه عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی لێپرسراو و ته‌حسین نامیق جێگری په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئاماده بوون مه‌لا به‌ختیار جه‌ختی كرده‌وه كه یه‌كێتی خوازیاری په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و چین و یه‌كێتی و حزبی كۆمۆنیستی چینه.
مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌شی به‌وه دا په‌یوه‌ندیی نێوان یه‌كێتی و حزبی كۆمۆنیستی چین له‌مێژینه‌یه و هه‌ر دوو سه‌رۆک مام جه‌لال و ماوتسی تۆنگ كاریگه‌ریی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر ڕووناكبیری و بیر و بۆچوون و پێشكه‌وتندا هه‌بوووه.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی هیواشی خواست كۆماری چین له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی ئابووری و كولتووری و كردنه‌وه‌ی خوڵ و چالاكیی جۆراوجۆر رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بێت له كوردستاندا.
لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی له‌باره‌ی دۆخی عیراقیشه‌وه روونی كرده‌وه "وه‌ك یه‌كێتی به‌شێكین له چاره‌سه‌ر له عێراق و هه‌وڵه‌كانمان بۆ دروست كردنی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه كوردستانییه‌كان بۆ به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت و سیاسه‌تمان له‌سه‌ر بنه‌مای كاردانه‌وه و ڕق و په‌راوێز خستنی هیچ لایه‌نێكی سیاسی بنیاد نانێن."
ناوبراو ئاشكراشی كرد "له به‌غدا به ڕاشكاوی ته‌واوی پرسه‌كانمان له‌گه‌ڵ هه‌موو سه‌ركرده سیاسیه‌كانی عیراق باس كرد و پێمان راگه‌یاندن مه‌ترسیی ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر عێراق هه‌یه. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوو چوونکه كێشه‌ی قووڵی سیاسی، ئابووری، ئه‌منی و یاسایی هه‌یه و كه‌متر له 50%ی ده‌نگده‌رانی عێراق به‌شداریی ده‌نگدانیان كردوووه و له به‌غدای پایته‌ختیش كه‌متر له 30% به‌شدارییان كردوووه و ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی هه‌بوونی نیگه‌رانی و ناڕه‌زاییێی قووڵ به‌رامبه‌ر به حكوومه‌تی عێراق هه‌یه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ده‌ته‌قێته‌وه له داهاتوودا."
له‌و دیداره‌دا هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی گرنگیی پته‌وتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و گه‌لیی چین دووپات ده‌كاته‌وه كه په‌یوه‌ندییێكی مێژویییه و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت فراوان كردنی پانتایی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگیی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه له خزمه‌تی هه‌ر دوو لادایه.
لای خۆیه‌وه نی ڕۆچی كونسووڵی گشتیی كۆماری گه‌لیی چین وێڕای ئاماژه‌دان به‌و دۆستایه‌تییه دێرینه‌ی نێوان گه‌لی چین و گه‌لی كورد به گشتی و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی شیوعی چینی به تایبه‌تی كه سه‌رۆک مام جه‌لال بناغه‌دارێژه‌ری ئه‌و په‌یوه‌ندییه دۆستانه‌یه بوووه و درێژه‌ی پێداوه هاوكات ڕۆل و گرنگیی یه‌كێتی له گۆره‌پانی سیاسی و هاوكێشه ناوخۆیی و ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌رز نرخاند و ڕوونیشی کرده‌وه پێویسته ئاسۆی هاریكاریی نێوان هه‌ر دوو لا له هه‌موو بواره‌كاندا فراوانتر بكرێت.
كونسووڵی گشتیی چین له هه‌رێمی كوردستان له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌وه‌شی خسته ڕوو كه چین قه‌واره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانیی له‌گه‌ڵ عێراقدا زیاتر له 22 ملیار دۆلاری تێپه‌ڕاندوووه و به‌رده‌وام هانی كۆمپانیاكانی چینیش ده‌ده‌ین زیاتر ئاستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنانیان له كوردستانیش بره‌و پێبده‌ن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: چین له‌گه‌ڵ پێكهێنانی حكوومه‌تێكه كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق تێدا به‌شدار بن و كار له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق بكات.
سه‌رچاوه: PUK media
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment