به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌لیم جبووری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ئاشكرای كرد تا ئێستا ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیاری نه‌كردوووه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به ته‌واوی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه به بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویێک هه‌بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌لمێندرا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پابه‌ندی بڕیاره‌كانى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نابێت ئه‌وا كۆبوونه‌وه‌یێكی نوێ ئه‌نجام ده‌درێت و شێوازێكی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ سزادانی لایه‌نی كه‌مته‌رخه‌م.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران وتیشى: "ئه‌گه‌ر كۆمیسیۆن بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی جێبه‌جێ نه‌كرد ئه‌گه‌ری هه‌یه متمانه له كۆمیسیۆن و كه‌سه كه‌مته‌رخه‌مه‌كان وه‌ربگیرێته‌وه."
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوودا بڕیاری دا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ئاواره‌كان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و (10%) ده‌نگه‌كان به ده‌ست ئه‌ژمار بكرێته‌وه.
سه‌رچاوه: Kurdistan TV
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment