پارتی پێشبینی دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خه‌سره‌و گۆڕان ئه‌ندامی شاندی دانووستانكاری پارتی دیموكرات بۆ به‌غدا ڕای‌گه‌یاند پارته‌كه‌ی پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كات پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق دوا بكه‌وێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، خه‌سره‌و گۆڕان ڕاشی‌گه‌یاند: به‌هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان ناتوانن هاوپه‌یمانی دروست بكه‌ن بۆیه‌ پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق دوا ده‌كه‌وێت.

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی شاندی دانووستانی پارتی ئه‌وه‌شی راگه‌یاند ئه‌وان وه‌ک پارتی سوورن له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان‌و به ‌مه‌رجی جێبه‌جێ كردن ده‌چنه‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت.

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ له‌ 12ی مانگی ڕابردوووه‌وه‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌رێوه‌ چوووه‌ و تا ئێستا هیچ هه‌وڵێک نییه‌ بۆ پێکهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14988

Your Comment

You are replying to: .
captcha