به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای‌گه‌یاند له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پرسیاری له بارزانی كردوووه و له‌وباره‌وه روونكردنه‌وه‌ی پێداوه.
مه‌ولوود چاووشئۆغڵۆ ڕاشی‌گه‌یاند: مه‌سعوود بارزانی هۆكاری ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی بۆ ئه‌وه گێڕاوه‌ته‌وه كه ڕژێمی سه‌دام حوسێن سه‌رۆک كۆماری پێشووتری عێراق زوڵمی زۆری لێكردوون و ئێستاش نووری مالیكی سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی عێراق بێ‌به‌ڵێن بوووه به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختی كرده‌وه كه ڕیفراندۆم كارێكی هه‌ڵه بوو، زیانی بۆ هه‌رێمی كوردستانیش لێكه‌وته‌وه كه ئێستا ئه‌و پرسه داخراوه و كۆتایی پێهێنراوه.
چاووشئۆغڵۆ جه‌ختی كرده‌وه به‌و هۆیه‌وه ئێستا كێشه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێم چاره‌سه‌ر بوون‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره‌ش ڕۆژ به ڕۆژ به‌ره‌و ئاسایی بوونه‌وه ده‌چێت.
شایانی باسه؛ ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆییی هه‌رێمی كوردستان له 25ی ئه‌یلوولی ڕابردوو به‌رێوه چوو كه ئه‌وه كاردانه‌وه‌ی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی به‌دواوه هات و به‌و هۆیه‌وه په‌یوه‌ندیی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ چه‌ند وڵاتێک تێكچوو له‌وانه توركیا.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment