به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی چوارشه‌ممه 31ی ئایار ڕێبوار ته‌ها ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌یاننامه‌یێكی فراكسیۆنه‌كه‌ی خوێنده‌وه و داوای له فوئاد مه‌عسووم كرد كه له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوێستی هه‌بێت.
رێبوار ته‌ها ڕای‌گه‌یاند: هه‌نگاوه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق "ناده‌ستوورین بۆیه ده‌بێت سه‌رۆک كۆمار وه‌ک پارێزگاری ده‌ستوور بێته سه‌ر خه‌ت."
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی راشیگه‌یاند: ئه‌وان له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه بێده‌نگ نابن‌و كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ڕێگری لێبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه.
شایانی باسه؛ په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستی به چه‌ند هه‌وڵێک كردوووه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ئه‌وه‌ش به بیانووی ئه‌وه‌ی له‌و هه‌ڵبژاردنه كه له 12ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه چوو ساخته‌كاری كراوه.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment