به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: له دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یێکی پارێزگای مووسڵ و ده‌ڤه‌ری شنگال له ٣/٨/٢٠١٤، زیانێکی زۆر به‌ر ده‌ڤه‌ره‌که که‌وت و به هه‌زاران که‌س له دانیشتووانی ئه‌م ناوچه له پێکهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان به بێ جیاوازی بوونه قوربانی، هه‌روه‌ها هه‌زارانیان له لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێندران که تا ئێستاش چاره‌نووسی ژماره‌یێکی زۆریان نادیاره و حکوومه‌تی هه‌رێمیش به‌رده‌وامه له هه‌وڵه‌کانی بۆ رزگارکردنیان.
ڕاشی‌گه‌یاند: ژماره‌ى ئه‌و ئێزیدیانه‌ى به‌هۆى هێرشى داعشه‌وه بۆ سه‌ر شه‌نگال فڕێنراون ٦٤١٧ که‌سن له‌وانه ٣٥٤٨ ئافره‌ت بوون، ئه‌و ئافره‌تانه تووشی جۆره‌ھا ره‌فتاری دڕندانه و دوور له هه‌موو عورف و دابونه‌ریتێکی مرۆڤانه، له فرۆشتن و کڕین و ئه‌شکه‌نجه‌دانی.
دیندار زێبارى ئاشکراشی کرد: ژماره‌ی ئێزیدیه ڕزگار کراوه‌کان ٣٢٧٥ که‌س بوووه له‌وانه ١١٤٨ ئــافره‌ت و ٣٣٦ پیاو و ٩٣٥ کچ و ٩٥٦ کوڕ ڕزگار کراون، ئه‌وانه‌ی تا ئێستا ڕزگار نه‌کراون ژماره‌یان ٣١٤٦ که‌سه له‌وانه ١٤٦٥ ئافره‌ت و ١٦٨٥ پیاو که له ده‌ست داعش ماون.
ڕوونیشی کرده‌وه: گشت پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان بوونه‌ته قوربانی ده‌ستی داعش وه‌ک كریستیان و كاكه‌یی، جگه له كوشتن و رفاندنی په‌ێره‌وانی ئایینه‌كانی دیكه مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزه‌كانیشیان وێران و خاپوور کرد له‌وانه ٦٨ مه‌زار و شوێنی ئایینی ئێزیدیه‌کان و ٨٥ كڵێسا و سێ گۆڕستانی كریستیانه‌كان خاپوور کراون.
له سه‌روبه‌ندى هاتنى داعش بۆ عێراق یه‌کێک له‌و ناوچانه‌ى که‌وته ژێر ده‌ستیان قه‌زاى شه‌نگال بوو که زۆرینه‌ى دانیشتوانه‌که‌ى په‌یڕه‌وانى ئاینى ئێزدین و به‌و هۆیه‌وه زیانێکى زۆر گیانى و ماددى به‌ر قه‌زاکه که‌وت.
سه‌رچاوه: NRT
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment