به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په و كاندیدی ئه‌و پارته بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا له زیندانی ئه‌درنه‌وه له‌باره‌ی چه‌ند پرسێک وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی كه‌ناڵی ڕووداوی داوه‌ته‌وه و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا بڕوای وایه له‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت و ده‌بێت به سه‌رۆكی توركیا ده‌شڵێت: "به دڵنیایییه‌وه ده‌بم به سه‌رۆک کۆمار. سیاسه‌ت پێویستی به‌وه هه‌یه پێ‌داگر بیت. ئێمه‌ش تاوه‌كوو ئێستا هه‌میشه تموحمان هه‌بوووه، به‌رده‌وام و سه‌ركه‌وتوو بووینه چوونكه ئه‌گه‌ر سه‌یری دۆخی ئێستای توركیا بكه‌یت پێویست به‌وه ناكات بێهیوا و ڕه‌شبین بیت."
ده‌میرتاش له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت هاوكار بێت بۆ ئازاد بوونی له زیندان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه دۆستایهتییێكی نزیكی له‌گه‌ڵ هه‌یه و ده‌ڵێت: "نێچیرڤان بارزانی سیاسییێكی كاریگه‌ره له ناوچه‌كه‌دا و به دڵنیایییه‌وه ئازاد بوونی منی مه‌به‌سته به‌ڵام من چاوه‌ڕێی ئه‌وه نه له سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و نه له كه‌سایه‌تییێكی دیكه‌ی سیاسی ده‌كه‌م كه هاوكار بن له ئازاد كردنم به‌ڵكوو من له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دام كه نابێت چیدیكه ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ژێری گوشاری سیاسی‌دا بێت."
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "ئێمه وه‌ک سه‌ركرده‌كانی كورد هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه خه‌بات ده‌كه‌ین بۆ ئازادی خه‌ڵكه‌كه‌مان، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی ئێمه براوه بن و ئازاد بن، ئه‌وه بۆ ئێمه به‌سه، لێره ده‌مه‌وێت ڕێز و خۆشه‌ویستیم بۆ به‌ڕێز مه‌سعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی دیكه و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بنێرم، من بڕوام وایه خه‌ڵكی كوردستان ده‌توانن پێكه‌وه ئه‌م كاته سه‌ختانه تێبپه‌ڕێنن."
شایانی باسه؛ سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش له مانگی 11ی ساڵی 2016وه ده‌ستگیر كراوه و چه‌ندین تۆمه‌تی ئاراسته كراوه به‌ڵام هیچ تۆمه‌تێكی له‌سه‌ر ساخ نه‌بوووه‌ته‌وه كه كاندیدبوونی بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا قبووڵ كراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment