سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار: دووباره‌ هه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسای کۆمیسیۆنه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق ڕای‌گه‌یاند: دووباره‌ هه‌ژمار کردنه‌وه‌ی ده‌نگی ژماره‌یێک له‌ پارێزگاکان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی به‌شێک له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له‌ نووسراوێکدا که‌ له‌لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماره‌وه‌ ئاراسته‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کان کراوه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات بڕیاری په‌رله‌مانی عێراق له‌ ڕۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه‌دا که‌ تیایدا ئاماژه‌ ده‌کات له‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی هه‌ندێک له‌ پارێزگاکان و هه‌ژمار کردنه‌وه‌ی چه‌ند بنکه‌یه‌کی‌تر پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور و یاسای کۆمیسیۆنه‌.

سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوووه‌ که‌ له‌ ئێستادا داوایێک پێشکه‌ش به‌ دادگای فیدراڵی کراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ڕای خۆی له‌و باره‌یه‌وه‌ بدات.

ئه‌و نووسراوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار له‌ کاتێکدایه‌ کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنی عێراق ڕای‌گه‌یاند کۆمیسیۆن ژماره‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی ئاشکرا کرد له‌ پارێزگاکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان ئه‌نجامه‌کانیان هه‌ڵوه‌شێنراونه‌ته‌وه‌ که‌ کۆی گشتی گه‌یشتووه‌ته‌ ١٠٢١ وێستگه‌.

هه‌ر ڕۆژی ڕابردووش په‌رله‌مانی عێراق له‌ دانیشتنه‌که‌یدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌که‌می بۆ هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن کرد و به‌پێی هه‌مواره‌که‌ش کۆمیسیۆن پابه‌ند ده‌کرێت ده‌نگه‌کان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکاته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش له ‌کاتێکدایه‌ ڕۆژی ٢٨ی ئه‌م مانگه‌ په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوووه‌وه و‌ تیایدا بڕیاری دا له‌ ١٠%ى ده‌نگه‌کانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان به‌ ده‌ست هه‌ژمار بکرێنه‌وه‌ و ده‌نگدانى مه‌رجدارى ئاواره‌کان و ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌شی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14975

Your Comment

You are replying to: .
captcha