بڕیاردرا لەسەدا سەدی دەنگەکانی عێراق و هەرێم بەدەست هەژمار بكرێنەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەندا بڕیاردرا لەسەدا 100ی دەنگدانی هەڵبژاردنی 12ی ئەم مانگە لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەدەست هەژمار بكرێنەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عادل نووری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت: لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژە بڕیاری تایبەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرا، شەممەی داهاتووش جارێكی دیكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ دەبێتەوە و خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەكرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد "ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش دەنگ لەسەر پڕۆژە بڕیارەكە دەدرێت دەبێت سەرجەم دامودەزگاكانی عێراق و هەرێمی كوردستان پێوەی پابەندبن".

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14973

Your Comment

You are replying to: .
captcha