هەوڵی پەرلەمانی عێراق بۆ دووبارە ژماردنەوەی دەنگەکان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق هەوڵ دەدات تا بە گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ملکەچی دووبارە ژماردنەوەی دەستیی دەنگەکان بکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 30-5-2018 كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه‌ ته‌واوكه‌ری زنجیره‌ كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوو بوو به‌ مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند پرسێكی تر. به‌ڵام دیسانه‌وه‌ به‌ته‌واوی پرسه‌كان تاووتوێ نه‌كران و كۆبوونه‌وه‌كه‌ دواخرا بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كراوه‌ بۆ پڕۆژه‌ یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات و خرایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.

جێی باسه‌، ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌لایه‌ن لێژنه‌ی یاساییه‌وه‌ داوا كراوه‌ خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت تا بتوانرێت ده‌ستكاری هه‌ندێک بڕگه‌ی بكرێت.

سەرچاوە: سوومریە نیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14971

Your Comment

You are replying to: .
captcha