بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ 30-5-2018 كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه‌چوو كه ته‌واوكه‌ری زنجیره كۆبوونه‌وه‌كانی رابردوو بوو به مه‌به‌ستی تاووتوێ كردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و چه‌ند پرسێكی تر. به‌ڵام دیسانه‌وه به‌ته‌واوی پرسه‌كان تاووتوێ نه‌كران و كۆبوونه‌وه‌كه دواخرا بۆ رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌م كراوه بۆ پڕۆژه یاسای سێیه‌م هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی هات و خرایه كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو.
جێی باسه، ئه‌و پرۆژه یاسایه له‌لایه‌ن لێژنه‌ی یاساییه‌وه داوا كراوه خوێندنه‌وه‌ی بۆ بكرێت تا بتوانرێت ده‌ستكاری هه‌ندێک بڕگه‌ی بكرێت.
سەرچاوە: سوومریە نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment