تەنها دادگای فیدراڵ دەتوانێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: پەسەند کراوی ئەم دواییەی پەڕلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نایاساییە و تەنها دادگای فیدراڵ دەتوانێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عالیە نوسەیف لە بەیاننامەیێکدا دەنووسێت: بەگوێرەی نادەی 58ی دەستووری عێراق، پەڕلەمانی عێراق مۆڵەتی ئەوەی هەیە تەنها بۆ ناکۆکی لەسەر پرسێکی تایبەت دانیشتنی نائاسایی پێکبێنێت، بۆیەش پەسەند کراوی ئەم دواییەی پەڕلەمانی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن نایاساییە.

عالیە نوسەیف لە بەیاننامەکەیدا جەخت دەکاتەوە تەنها دادگای فیدراڵ دەتوانێت ئەنجامەکانی هەڵبژاردن هەڵبوەشێنێتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 14967

Your Comment

You are replying to: .
captcha