به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌زیز خیكانى له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه داوه چه‌ند ده‌زگایێكى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاو كردوووه‌ته‌وه گوایه مه‌عن هیتاوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران كاره‌كه‌ى جێهێشتوووه و چوووه‌ته ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه دووره له ڕاستییه‌وه و هیچ بنه‌مایێكى نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه ئه‌و هه‌واڵه ناڕاستانه ئامانجى دیكه‌یان له پشته‌وه‌یه ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران به‌رده‌وام و ڕۆژانه كۆبوونه‌وه‌ى كراوه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه ڕێكده‌خات بۆ چاودێری كردنی كاره‌كانى تایبه‌ت به كۆمیسیۆن و بڕیاردان له‌باره‌یانه‌وه.
هه‌روه‌ک داواشی له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن كردوووه دوور بكه‌ونه‌وه له بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕاست و دروست نین و وردیش بن له هه‌واڵه‌كانیاندا و هه‌روه‌ها دوور بكه‌ونه‌وه له‌و زانیارییانه‌ى له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به مه‌به‌ست بڵاو ده‌كرێنه‌وه.
سه‌رچاوه: ڕادیۆ نه‌وا
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment