ده‌نگۆی هه‌ڵاتنی سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ساخته‌یییه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ڕه‌تی ده‌کاته‌وه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران چووبێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، عه‌زیز خیكانى له‌ به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ى به‌وه ‌داوه چه‌ند ده‌زگایێكى ڕاگه‌یاندن هه‌واڵى ئه‌وه‌یان بڵاو كردوووه‌ته‌وه‌ گوایه‌ مه‌عن هیتاوى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران كاره‌كه‌ى جێهێشتوووه‌ و چوووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌ڵام ئه‌و هه‌واڵه‌ دووره‌ له‌ ڕاستییه‌وه‌ و هیچ بنه‌مایێكى نییه‌.

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆن ڕوونیشی کردوووه‌ته‌وه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ ناڕاستانه‌ ئامانجى دیكه‌یان له‌ پشته‌وه‌یه‌ ئه‌وه‌ش له ‌كاتێكدایه‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى كۆمیسیاران به‌رده‌وام و ڕۆژانه‌ كۆبوونه‌وه‌ى كراوه‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ ڕێكده‌خات بۆ چاودێری كردنی كاره‌كانى تایبه‌ت به‌ كۆمیسیۆن و بڕیاردان له‌باره‌یانه‌وه‌.

هه‌روه‌ک داواشی له‌ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن كردوووه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌ بڵاو كردنه‌وه‌ى ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕاست و دروست نین و وردیش بن له‌ هه‌واڵه‌كانیاندا و هه‌روه‌ها دوور بكه‌ونه‌وه‌ له‌و زانیارییانه‌ى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا به‌ مه‌به‌ست بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕادیۆ نه‌وا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14961

Your Comment

You are replying to: .
captcha