کۆمیسیۆن ئه‌نجامی ده‌نگدانی 1021 وێستگه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق ئه‌نجامی ده‌نگدانی هه‌زار و 21 وێستگه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆمیسیۆن له‌ به‌یاننامه‌یێکدا ڕای‌گه‌یاند: ژماره‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی له‌ سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی جیاکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان له‌لایه‌ن لیژنه‌ هونه‌ری و یاسایییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیاران هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌ له‌ 10 پارێزگا و ده‌نگدانی تایبه‌ت و ده‌ره‌وه‌ گه‌یشتوووه‌ته‌ هه‌زار و 21 وێستگه‌.

کۆمیسیۆن روونی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ زۆربه‌ی ئه‌و وێستگانه‌ی هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌ بریتین له‌: ده‌نگدانی 73 وێستگه‌ له‌ هه‌ولێر، ده‌نگدانی 96 وێستگه‌ له‌ سلێمانی، 224 وێستگه‌ له‌ دهۆک، 2 وێستگه‌ له‌ دیاله‌، 36 وێستگه‌ له‌ سه‌لاحه‌ددین، 179 وێستگه‌ له‌ نه‌ینه‌وا، 186 وێستگه‌ له‌ که‌رکووک، 67 وێستگه‌ له‌ ده‌نگدانی ده‌ره‌وه‌، 10 هه‌ڵوه‌شێندراومه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها نزیکه‌ی 100 وێستگه‌ له‌ پارێزگاکانی به‌غدا و ئه‌نبار هه‌ڵوه‌شێندراونه‌ته‌وه‌.

کۆمیسیۆن له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا جه‌ختی کردوووه‌ته‌وه‌ که‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگدانی ئه‌و وێستگانه‌ له‌ ئه‌نجامی تۆمار کردنی نزیکه‌ی 2 هه‌زار سکاڵا بوووه‌ و له‌ ئه‌نجومه‌نی کۆمیسیارانیش لیژنه‌ بۆ سزادانی که‌سانی که‌مته‌رخه‌م پێکهێنراوه‌ و لێکۆڵینه‌وه‌ و به‌دواداچوونیش به‌رده‌وام ده‌بێت.

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14960

Your Comment

You are replying to: .
captcha