به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شیروان زرار له چاوپێکه‌وتنێکی له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: ناوی نزیکه‌ی ٢٣ ھه‌زار ئاواره‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ھه‌بوووه، ده‌رمانھێناوه، ئێستا ناوی لێکچوو ماوه‌ته‌وه و چه‌ند گرفتێکی دیکه، ئێمه پێمان وایه بۆ ماوه‌ی مانگێک ده‌توانین ببینه خاوه‌نی تۆمارێکی خاوێن."
ناوبراو وتیشی: تۆماری ده‌نگده‌ران به شێوه‌ی ئه‌لیکترۆنی یان پی دی ئێف ده‌ده‌ن به سه‌رجه‌م قه‌واره سیاسییه‌کان و ھیچ گومانێک له‌سه‌ر تۆماره‌که له لای ئه‌وان و خه‌ڵکیش ناھێڵین و ھه‌موو ورده‌کاری تێدایه.
وته‌بێژی کۆمیسیۆن و ڕاپرسیی هه‌رێم ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه ئه‌وان داوایان کردوووه تۆماری ده‌نگده‌رانی تایبه‌تیشیان پێبدرێت به‌ڵام ھێشتا ئه‌مه نه‌کراوه بۆیه ناچارن پشت به تۆماری ده‌نگدانی تایبه‌تی عێراق ببه‌ستن که ١٨٥ ھه‌زار که‌سه له ده‌نگدانی تایبه‌ت.
ناوبراو له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ٣٠ی ئه‌یلولی داهاتووش وتی: "به‌شێک له که‌لوپه‌لی لۆجیستیمان له‌به‌رده‌ستدایه و ماون و ھی کاتی ڕیفراندۆمن و به‌شێکی ماوه مه‌وادی لۆجیستیمان پێویسته و به‌شێک له‌مان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ھێنرێن."
شیروان زرار ئه‌وه‌شی ئاشکرا کردوووه پێشتر نووسراوێکیان ھه‌بوو تێیدا داوایان کردبوو ھه‌ر سێ ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌رۆکی ھه‌رێم، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان پێکه‌وه له یه‌ک کاتدا بکرێت به‌ڵام ئه‌و کات تێبینی ئه‌وه‌یان کرد له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌و قۆناغه‌دا مه‌به‌ستیانه ته‌نھا ھه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بکرێت.
سه‌رچاوه: ئێن ئاڕتی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment