پۆستێكی حكوومی له‌ كۆمه‌ڵ وه‌رده‌گیرێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ فه‌رمانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ (پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی) له ‌پۆسته‌كه‌ی دوور ده‌خرێته‌وه‌ و كه‌سێكی‌تر له‌ شوێنه‌كه‌ی داده‌نرێت و به‌رپرسه‌ دوورخراوه‌كه‌ش هۆكاره‌كه‌ی بۆ كشانه‌وه‌ی حزبه‌كه‌ی له‌ حكوومه‌ت ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌ گوێره‌ی فه‌رمانێكی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان كه‌ به‌ واژۆی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌ 27ی 5ی 2018 ده‌رچوووه‌ بڕیار درا به‌ لابردنی د. خاڵس ئه‌حمه‌د له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان له‌ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو.

سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاریشی داوه‌ ئه‌و پۆسته‌ له‌لایه‌ن غازی فائق حاجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پلاندانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه ‌ببرێت.

د. خاڵس ئه‌حمه‌د له ‌لێدوانێكدا بۆ SNN هۆكاری دوورخستنه‌وه‌ی له‌ پۆسته‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ كشانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ حكوومه‌تی هه‌رێم و وتیشی: دوای سێ ساڵ و شه‌ش مانگ له‌ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوان كه‌ پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو، كاتژمێر 1:30 خوله‌كی پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی 29ی 5ی 2018، وێنه‌یێک له ‌نووسراوی لادانم كه‌ واژۆی نێچیرڤان بارزانی له‌سه‌ره‌ گه‌یشته‌ وه‌زاره‌ت و ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندی به‌ كشانه‌وه‌مانه‌وه‌ هه‌یه‌ وه‌ک كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ كابینه‌ی هه‌شته‌می حكوومه‌تی هه‌رێم."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14952

Your Comment

You are replying to: .
captcha