پارتی له‌ هه‌رێم داوای یه‌کڕیزی ده‌کات به‌ڵام بایکۆتی هه‌ڵبژاردن له‌ که‌رکووک ده‌کات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- گۆڕان به ‌توندی ھێرش ده‌کاته ‌سه‌ر پارتی دیموکراتی کوردستان به ‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌ژمار کردنه‌وه‌ی له ‌١٠%ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان به ‌ده‌ست و به‌رپرسێکی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت "له‌ ھه‌رێمی کوردستان پارتی داوای یه‌کڕیزیی ده‌کات به‌ڵام بایکۆتی ھه‌ڵبژاردن له ‌که‌رکووک ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵح ژاژڵه‌یی جێگری سه‌رۆکی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به ‌SNNی ڕاگه‌یاند: "ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌ژمار کردنه‌وه‌ی سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ ده‌ست دڵخۆشکه‌ره‌یه ‌و واده‌کات ئه‌و لایه‌نانه‌ی نیگه‌رانن له ‌ژماره‌ی ده‌نگه‌کانیان ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ بگه‌ڕێته‌وه ‌و دڵنیا ببنه‌وه‌."

ناوبراو وتیشی: "ئه‌گه‌ر ده‌رئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن گۆڕانکاری تێدا بکرێت ئێمه‌ له‌ ڕێگه‌ی نوێنه‌ره‌کانمانه‌وه‌ ھه‌نگاوه‌کانمان ده‌ست پێده‌که‌ین و ھیچ ھه‌نگاوێک له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌کێتی له‌ به‌غدا به‌ ناوی یه‌کڕیزیی ماڵی کورده‌وه‌ نانێین."

به‌رپرسه‌که‌ی گۆڕان جه‌ختی کرده‌وه‌ "پارتی له‌ ھه‌رێمی کوردستان بانگه‌شه‌ی یه‌ک ھه‌ڵوێستی له ‌به‌غدا ده‌کات به‌ڵام له‌ که‌رکووک بایکۆتی ھه‌ڵبژاردن ده‌کات."

ناوبراو ئه‌وه‌شی ڕوون کرده‌وه‌ "پێشتر پارتی بانگه‌شه‌ی دروست کردنی ده‌وڵه‌تی کوردی ده‌کرد و ئێستاش پێش ھه‌موو لایه‌نه‌کان خۆی گه‌یانده‌ به‌غدا بۆ پێکھێنانی حکوومه‌تی نوێی عێراق به ‌بێ ئه‌وه‌ی بۆچوونی ھیچ لایه‌نێکی سیاسیی ھه‌رێم وه‌ربگرێت."

ساڵح ژاژڵه‌یی ئه‌وه‌شی وت: "ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌کان یه‌کده‌نگیی کوردیان له ‌به‌غدا ده‌وێت پێویسته‌ پێش ھه‌موو شتێک له ‌ھه‌رێم یه‌کده‌نگ بن ئه‌وکات باس له ‌به‌غدا بکرێت."

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14951

Your Comment

You are replying to: .
captcha