به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆبوونه‌وه‌که‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان کاتژمێر ١٠ی به‌یانی به کاتی نیویۆرک ده‌بێت که ده‌کاته ٥ی ئێواره به کاتی عێراق.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا یان کوبیش نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق (یونامی) وتارێک ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق و دوایین پێشهاته‌کانی ئێستای ئه‌و وڵاته پێشکه‌شی ئاماده‌بوووان ده‌کات.
سه‌رچاوه‌یێکی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرای کردوووه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 30ی ئایار په‌رله‌مان ده‌ست به کۆبوونه‌وه نائاساییه‌که‌ی ده‌کاته‌وه که بۆ کێشه‌ی ساخته‌کاری له هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌رخان کرابوو.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان داواى له لایه‌نه سیاسییه‌کانى عێراق کرد به یاسا کێشه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر بکه‌ن و ڕایگه‌یاند: پێویسته له زووترین کاتدا حکوومه‌تێکى بنکه‌فراوان پێکبهێنرێت.
هاوکات نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ عێراق (یۆنامی) داوا له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات به زوویی ده‌ست بکرێت به لێكۆڵینه‌وه له سكاڵاكانی په‌یوه‌ست به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
شایانی باسه؛ ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو به‌ڵام دوای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کان به‌شێک له لایه‌نه‌کان ناڕه‌زاییی خۆیان ده‌ربڕی و داوای دووباره ئه‌ژمارکردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست ده‌که‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment