هەسەدە بە پشتیوانیی هێزەکانی عێراق بەرەو ناوچەی دەشیشە پێشڕەوی دەکەن

به‌شی سووریا- وتەبێژی ئۆپراسیۆنی گەردەلولی جەزیرە ڕای‌گەیاند: هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێزەکانی عێراق بەرەو ناوچەی دەشیشە لە سووریا پێشڕەوی دەکەن بۆ دەرکردنى داعش لە ناوچەکە.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لەیلا عەبدوڵڵا جەزیرە بە ئاژانسی سپوتنیکی ڕووسى ڕاگەیاندوووە: ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکەیان بەردەوام دەبێت تا ناوچەکانی سەر سنووری عێراق بە تەواوی لەدەست داعش کۆنتڕۆڵ دەکەنەوە.

باسی لەوەش کرد: ئامانجی داهاتوویان گوندی هەجین دەبێت کە یەکێکە لە کۆتا پێگەکانی داعش لە سنووری نێوان سووریا و عێراق.

سەرەتاى ئەم مانگە هێزەکانی سووریاى دیموکرات دەست‌پێکردنەوەى ئۆپراسیۆنى گەردەلولی جەزیرەی ڕاگەیاند بۆ کۆنتڕۆڵ کردنەوەى دوایین ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى داعش لە ڕۆژهەڵاتى سووریا.

ئۆپراسیۆنەکە کە ئامانج لێى کۆنتڕۆڵ کردنەوەى ناوچەکانى پارێزگاى دێرەزوورە لە ڕۆژهەڵاتى سووریا لە ساڵى ڕابردووەوە دەستی‌پێکردوووە و زۆرینەى ناوچەکە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە، بەڵام سەرەتاى ئەمساڵ بەهۆى هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئۆپراسیۆنەکە ڕاگیرا و بەشێک لە شەڕڤانانى هەسەدە ڕەوانەى بەرەکانى شەڕى عەفرین کران.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14941

Your Comment

You are replying to: .
captcha