پارتی شێوازی به‌شداری كردنی له‌ حکوومه‌تی عێراق ڕاگه‌یاند

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- مه‌حموود محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و گوته‌بێژی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕای‌گه‌یاند: هاوبه‌شیی ڕاسته‌قینه‌ و پێكه‌وه‌سازان و هاوسه‌نگی ئه‌وله‌وییه‌تی حیزبه‌كه‌ین بۆ به‌شداری له‌ حكوومه‌تی داهاتووی عێراقدا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حموود محه‌مه‌د ده‌ڵێت: "پارتی گوێ له‌ هه‌موو لایێک ده‌گرێت به‌ڵام مه‌رج نییه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یڵێن ئێمه‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كوردستان له‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان به‌ گرینگتر ده‌زانین."

وته‌بێژی پارتی ڕای‌گه‌یاندوووه‌ "هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی له‌وه‌دا جیاواز بوو پارتی ده‌یزانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ په‌رله‌مانی عێراقه‌ و ده‌یزانی چۆن هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی خۆی ئاراسته‌ ده‌كات به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیان به‌و شێوه‌یه‌ بوو وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بێت و ئه‌مه‌ش وای كرد كه‌ خه‌ڵكی كوردستان به‌ باشی له ‌په‌یامه‌كه‌ی پارتی تێبگات و متمانه‌ی بداتێ."

مه‌حموود محه‌مه‌د سه‌باره‌ت به‌ زیاد و كه‌م كردنی ده‌نگه‌كانی پارتیش له‌ هه‌ندێک شوێن ڕای‌گه‌یاند: "ئێمه‌ وه‌ک مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌مباره‌وه‌ به‌یانێكمان ده‌ركردوووه ‌و ئاماژه‌مان به‌وه‌ كردوووه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێک شوێن ده‌ستكاریی ده‌نگه‌كان كراوه به ‌تایبه‌تی له‌ پارێزگای سلێمانی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی پارتی له‌ سلێمانی ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی پارتی نییه‌ و ئه‌مه‌ش بۆچی و چۆن؟ بێگومان دراوه‌ته‌ ده‌ستی یاسا و ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بزانین چۆن ئه‌و گومانانه‌ی ئێمه‌ ده‌ڕه‌وێنه‌وه‌."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14940

Your Comment

You are replying to: .
captcha