یه‌كێتی ‌و پارتی ده‌یانه‌وێت هاوپه‌یمانێتی له‌ به‌غدا دروست بکه‌ن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی دیموكراتی كوردستان ‌و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ‌دانووستاندان بۆ دروست كردنی هاوپه‌یمانێتییێک له ‌په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی حه‌یات له ‌ژماره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 29ی ئایاردا بڵاوی كرده‌وه‌ یه‌كێتی ‌و پارتی سه‌رقاڵی دانووستانێكی "قورس"ن له‌باره‌ی دروست كردنی هاوپه‌یمانێتییێک بۆ په‌رله‌مانی عێراق پاشان به‌شداری كردن له‌ حكوومه‌تی عێراق.

ڕۆژنامه‌كه‌ ئه‌وه‌شی بڵاو كرده‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كانی نێوان به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی‌ و پارتی بۆ گفتوگۆ كردن ده‌بێت له‌باره‌ی مه‌رجه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتیی نێوانیان و ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دابه‌ش كردنی پۆسته‌كان و هێڵی گشتیی هه‌ماهه‌نگیی هه‌ر دوو لاش هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت.

پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق یه‌كێتی ‌و پارتی هه‌ریه‌كه‌ ئه‌وه‌ی دیكه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی ساخته‌كاریی له‌ هه‌ڵبژاردندا تۆمه‌تبار كرد، پارتی پێی وابوو یه‌كێتی له‌ سنووری پارێزگای سلێمانی له ‌دژی ئه‌و ساخته‌كاریی ئه‌نجام داوه‌ و یه‌كێتیش ڕای‌گه‌یاند كه‌ پارتی له‌ پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆک ‌و نه‌ینه‌وا ساخته‌كاریی به‌ سوودی خۆی ‌و له ‌دژی یه‌كێتی ئه‌نجام داوه‌.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14939

Your Comment

You are replying to: .
captcha