به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 29ی ئایار ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکرات (ته‌ڤده‌م) له‌باره‌ی کرده‌وه‌کانی سوپای تورکیا و چه‌کداره‌کانی له عه‌فرین به‌یاننامه‌یێکی بڵاو کرده‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکرات (ته‌ڤده‌م) ڕایگهیاندوووه "ڕۆژ به ڕۆژ هێرش، تاڵانکاری و کرده‌وه دڕندانه‌کانی گرووپه ئیسلامییه‌کانی سه‌ر به تورکیا له عه‌فرین زیاد ده‌کات، له‌وه‌ته‌ی چه‌کداره ئیسلامییه‌کان که به ناوی ئازادی و یه‌کسانییه‌وه شه‌ڕ ده‌که‌ن و چوونه‌ته عه‌فرین گه‌نده‌ڵی زیاتر بوووه و عه‌فرین بوووه‌ته هاوشێوه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی که له ژێر داگیرکاریی چه‌کداره‌کانی داعشدان."
ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگای دیموکرات ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه "دوای ئه‌وه‌ی شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه، یه‌په‌ژه و هه‌سه‌ده هه‌موو خه‌ونه‌کانی ئه‌ردۆغانی فاشیستیان بۆ تێکدانی ئومێدی پێکهاته‌کانی باکووری سوریا له گۆڕ نا ئێستاش عوسمانییه دیکتاتۆره‌کان ڕێکخستن و هاوبه‌ش بۆ خۆیان ده‌دۆزنه‌وه و پاره‌کانیان به‌کار ده‌هێنن."
له به‌شێکی دیکه‌ی به‌یاننامه‌که‌ی ته‌ڤده‌م باس له کرده‌وه‌کانی سوپای تورکیا و چه‌کداره‌کانی کراوه له عه‌فرین و ڕایگهیاندوووه "سوپای تورک و چه‌کداره‌کانی به‌رده‌وامن له کرده‌وه‌کانی ده‌ستگیر کردن، ئه‌شکه‌نجه، ڕفاندن، دزی، گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌که و دانیشتوووانی عه‌فرین ناچار ده‌که‌ن ماڵه‌کانی خۆیان چۆڵ بکه‌ن و له جێگای ئه‌وان خانه‌واده‌ی چه‌ته‌کان له گونده‌کانی شامه‌وه ده‌هێنن و نیشته‌جێیان ده‌که‌ن و زمانی تورکی له خوێندنگاکان‌دا ده‌سه‌پێنن، کێشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ش دروست ده‌که‌ن که ناوه‌کانیان کوردییه و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی که ده‌یانه‌وێت بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌کانیان ناچاریان ده‌که‌ن پاره بده‌ن، ناوی دووکانه‌کان ده‌گۆڕن، چوونه ده‌ره‌وه له هه‌ندێک شاره‌دێ و گوند قه‌ده‌غه ده‌که‌ن."
ته‌ڤده‌م وتووشیه‌تی: "چه‌کداره‌کانی تورک ده‌ست به سه‌ر به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی هاووڵاتییاندا ده‌گرن و هه‌موو جۆره ترس و تۆقاندنێک له به‌رامبه‌ر هاووڵاتییاندا به‌کار ده‌هێنن و ده‌یانه‌وێت که‌لتوور و ناسنامه‌ی عه‌فرین بگۆڕن. هه‌روه‌ها چه‌ندین کرده‌وه‌ی دڕندانه‌ی دیکه به کار ده‌هێنن و ئه‌مانه هه‌موو سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌و گرووپه چه‌کدارانه دوورن له هه‌موو پێوانێکی مرۆڤایه‌تی و به فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی تورکیا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن."
هه‌ر له به‌یاننامه‌که‌دا ته‌ڤده‌م ئاماژه به بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌کات و وتوویه‌تی: "بێگومان کرده‌وه‌کانی سوپای تورک و چه‌کداره‌کانی له عه‌فرین به‌رده‌وام ده‌بن، ئه‌گه‌ر کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بێده‌نگ نه‌بوایه ئه‌وه به‌رده‌وام نه‌ده‌بوو و ئه‌و بێده‌نگییه ئێمه وه‌ک شه‌رمه‌زاریی به‌رامبه‌ر به به‌ره‌ی مرۆڤایه‌تی پێناسه‌ی ده‌که‌ین."
له کۆتاییدا ته‌ڤده‌م ڕایگهیاندوووه "ئێمه ئه‌و کرده‌وانه‌ی چه‌کداره‌کانی سه‌ر به تورک شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین، هه‌روه‌ک به‌ڵێن ده‌ده‌ین، له سایه‌ی به‌رخۆدانی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی پێکهاته‌کانی باکووری سووریاوه عه‌فرین له ماوه‌یێکی کورت‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانیشتوووانهکهی."
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment