ئەنجامی هەڵبژاردنی عێراق كاریگەری لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی کوردستان نابێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان-بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان رای‌دەگەیێنێت: هەر بڕیارێک لەسەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بدرێت، كاریگەری لەسەر وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نابێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، بۆ (باسنیوز) رادەگەیێنێت: ئامادەكارییەكان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بەردەوامن.

شۆڕش حەسەن، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد ماوەی نزیكەی هەفتەیێک بۆ تۆماركردنی كیانە سیاسییەكان ماوە، "تاكوو ئێستا یەک قەوارەی سیاسی ناوی خۆی تۆمار كردوووە، بەڵام هێشتا لە ئەنجومەنی كۆمسیاران پەسەند نەكراوە".

بەڕێوەبەری پەیوەندییەكان و راگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی كوردستان، جەخت دەكاتەوە كە دۆخی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە هەر ئاڕاستەیێكدا بڕوات، كاریگەریی لەسەر بەڕێوەچوونی وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان نابێت.

بەپێی نووسراوی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 30 ئەیلوولی ئەمساڵ، وەكوو وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دەستنیشان كراوە، ئەنجومەنی كۆمسیارانیش وادەی تۆماری كیانە سیاسییەكانی تاكوو 7ی حوزەیران دیاری كردوووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14935

Your Comment

You are replying to: .
captcha