دادگای تورکیا داواكاریی بینینی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لانی ڕه‌ت کرده‌وه‌

به‌شی تورکیا- بۆ جاری ٧٥٩هه‌مین داواکاری پارێزه‌ره‌کانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری په‌که‌که‌ بۆ سه‌ردانی کردنی ئیمرالی ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژی سێ‌شه‌ممه‌ 29ی ئایار جارێکی دیکه‌ هه‌ریه‌که‌ له‌ سه‌بریه‌ كۆكلو، جه‌نگیز یوره‌كلی و مه‌هدی ئۆزتوزو سێ که‌س له‌ پارێزه‌رانی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)‌ داواكارییێکیان بۆ بینینی ئۆجه‌لان پێشكه‌شی داواكاری گشتیی دادگای كۆماریی‌ بۆرسای تورکیا کرد که‌ داواکارییه‌که‌ی پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان له‌لایه‌ن داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرساوه‌ ڕه‌ت کرایه‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌یه‌ ئه‌مه‌ ٧٥٩هه‌‌مین جاره‌ داواکاری گشتیی دادگای کۆماریی بۆرسای تورکیا به‌ چه‌ندین پاساو وه‌ک "که‌شتی خراپه‌"، "که‌شتی له‌ چاککردنه‌وه‌دایه‌" یان "دۆخی نائاسایی" ڕێگا به‌ پارێزه‌رانی ئۆجه‌لان نادات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی ئیمرالی بکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14934

Your Comment

You are replying to: .
captcha