به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێهمه‌ت یاووز سه‌رۆک کاتیی پارتی ئیسلامخوازی هوداپار پاش پاڵپشتیی پارته‌که‌ی له ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ڕایگهیاندوووه: بڕیاری پاڵپشتی کردنی ئه‌ردۆغان بڕیارێکی سیاسییه. ئه‌و بڕیاره ده‌بێ درێژه‌ی ڕه‌وتێک بزانین که له ڕیفراندۆمی 16 ئهیپڕیڵدا به پاڵپشتی له به‌ره‌ی ئه‌رێ ده‌ستیپێکردبوو. ئێمه له ڕیفراندۆمی 16ی ئه‌یپڕیڵ به له‌به‌رچاوگرتنی بنه‌مای سه‌ره‌کیی حیزبه‌که‌مان بۆ گۆڕینی ده‌ستوور که له لایه‌ن کوودهتاچییانهوه داڕێژراوه و بۆ دامه‌زراندنی ده‌ستوورێک به دوور له ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی، به بێ قه‌ده‌غه و به پشتبه‌ستن به ئاشتی، بایه‌خی مرۆڤی و باوه‌ڕه مرۆڤییهکان پاڵشتیمان له به‌ره‌ی ئه‌رێ کردوووه و ئێستاش درێژه به‌و کاره‌ی خۆمان ده‌ده‌ین. ئێمه بڕیاری خۆمان داوه و پاڵشتیش له‌و بڕیاره ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: چه‌ندین دیدارمان له‌گه‌ڵ حیزبه کوردییه‌کاندا ئه‌نجام داوه. به‌ڵام هیچ دیدارێکمان له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لان نه‌بوووه. ئێمه داوای دیدارمان کردبوو به‌ڵام پارتی دیموکراتیکی گه‌لان هیچ وڵامێکیان پێمان نه‌دایه‌وه. به‌و بۆنه‌وه له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتیکی گه‌لاندا هیچ په‌یوه‌ندیێکمان نه‌بوووه. ئێمه خوازیاری په‌یوه‌ندی بووین به‌ڵام ئه‌وان قبووڵیان نه‌کرد.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهڕنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment