کوردپرێس- به‌پێی به‌یاننامه‌یێکی سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری عێراق که تایبه‌ته به گۆڕانکارییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان "فوئاد مه‌عسووم به بایه‌خێکی زۆره‌وه و له نزیکه‌وه به‌دواداچوون ده‌کات بۆ گۆڕانکاری و پێشهاته‌کان ده‌رباره‌ی پرۆسه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی خولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران که له 12ی ئایاری 2018 به‌ڕێوه چوو."
هاوکات داوا له هه‌موو ده‌سته و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌کات به کۆمیسیاری باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنیشه‌وه پابه‌ندی ته‌واوی حوکمه‌کانی ده‌ستوور و قانوونه په‌یڕه‌وکراوه‌کانی تایبه‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه ببن.
هه‌روه‌ها دووپاتیشی ده‌کاته‌وه که پێویسته ڕێوشوێنه ئوسووڵییه‌کان بگیرێته‌به‌ر که یاسا و ڕێساکان دایانناوه و کێشاویانه سه‌باره‌ت به پیاداچوونه‌وه به تانه و ناڕه‌زایییه‌کان و هه‌موو بابه‌ته‌کانی په‌یوه‌ندیدار و په‌یوه‌ست به هه‌ڵبژاردنه‌که.
شایانی باسه؛ ڕۆژی ١٢ی ئه‌م مانگه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه چوو به‌ڵام ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌کانی ناڕه‌زایی به‌شێک له لایه‌نه‌کانی لێکه‌وته‌وه و ڕۆژی دووشه‌ممه 28ی ئایار په‌رله‌مانی عێراق کۆ بوووه‌وه و بڕیاری دا به دووباره ژماردنه‌وه‌ی ١٠%ی ده‌نگی پارێزگاکان.
سه‌رچاوه: شارپرێس
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment