گه‌ر به‌ڵگه‌ی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له‌به‌رده‌ستدا بێت ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێم هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ گوێره‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق گه‌ر بێتوو بسه‌لمێندرێت كه‌ له ‌هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی كوردستان ساخته‌كاری ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وا ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێندرێنه‌وه‌.

کوردپرێس- به‌گوێره‌ی بڕیاری ده‌یه‌م له‌ زنجیره‌ بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عێراق، گه‌ر بێتوو به‌ڵگه‌ی ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری له ‌هه‌رێمی كوردستان و پارێزگای که‌رکووک بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق له‌به‌رده‌ستدا بوو ئه‌وا ئه‌نجامه‌كان هه‌ڵده‌وه‌شێنه‌وه‌.

به ‌وته‌ی په‌رله‌مانتارانی عێراق بڕیاره‌كانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی په‌رله‌مان سه‌ره‌تای زنجیره‌یێک بڕیار ‌و ڕێكاره‌ كه‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژاردن‌ و كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق گیراونه‌ته‌به‌ر و له ‌داهاتووشدا ژماره‌یێک بڕیاری دیكه‌ په‌یوه‌ست به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مان ‌و ئه‌نجامه‌كانییه‌وه‌ ده‌درێن.

له ‌درێژه‌ی بڕیاره‌كانی په‌رله‌ماندا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ‌ڕوو ده‌بێت لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له ‌ڕاستییه‌كان به ‌زووترین كات دوایین ڕاپۆرتی كاره‌كانی خۆی له‌باره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ‌و ئه‌نجامه‌كانی پێشكه‌ش به‌ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكات.

ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 28ی ئایاری په‌رله‌ماندا به‌شدار بوون ده‌ڵێن گه‌ر سه‌لمێندرا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا ساخته‌كاریی گه‌وره‌ ئه‌نجام دراوه‌ ئه‌وا په‌رله‌مان ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌یه‌ و له ‌هه‌مان كاتیشدا ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ واده‌ی هه‌ڵبژاردنێكی نوێ دیاری بكات.

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14930

Your Comment

You are replying to: .
captcha