موقته‌دا سه‌در سەردانی کوێت دەکات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در سه‌رۆکی ڕه‌وتی سه‌در ڕای‌گه‌یاند سه‌در له‌سه‌ر داوایێکی فه‌رمیی ده‌وڵه‌تی کوه‌یت سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی کردوووه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپریس، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 29ی ئایار له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در بڵاوی کرده‌وه‌ موقته‌دا سه‌در به‌ره‌و ده‌وڵه‌تی کوه‌یت به‌ڕێکه‌وتوووه‌ به ‌مه‌به‌ستی به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندییه‌ برایانه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و گه‌لی دۆست.

ئه‌وه‌ له کاتێکدایه‌ چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی میدیاییی ناوخۆییی عێراق بڵاویان کرده‌وه‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ موقته‌دا سه‌در له‌ ڕێگه‌ی فڕۆکه‌یێکی تایبه‌ته‌وه‌ به‌ره‌و کوه‌یت به‌ڕێکه‌وتوووه‌ و سه‌ردانه‌که‌ش له‌سه‌ر داوایێکی فه‌رمیی لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته‌ بوووه‌.

بڕیاریشه‌ له‌ سه‌ردانه‌که‌یدا سه‌در چاوی به‌ میری کوه‌یت بکه‌وێت بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییێکی دیکه‌ له‌باره‌ی سه‌ردانه‌که‌یه‌وه‌ ئاشکرا بکرێت.

ئه‌وه‌ له ‌کاتێکدایه‌ هاوپه‌یمانی سائیروون که‌ له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ پشتیوانی ده‌کرا توانیی له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌ماندا پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بهێنێت و ٥٤ کورسی به‌ده‌ست بهێنێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14924

Your Comment

You are replying to: .
captcha