بەپێی هەواڵی کوردپرێس فەریق حسێن سەلامی جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران لە مەڕاسیمی کردنەوەی مزگەوتێکی زانکۆی سەربازی و ئەفسەریی ئیمام حسێندا تیشکی خستە سەر داواکەی ئەمریکا بۆ کشانەوەی ئێران لە ناوچەکە و وتی ئێمە لە ناوچەکەدا ڕیشەمان کوتاوە و بوونی ئێمە بوونێکی فیزیکی نییە بەڵکوو بە بیروبڕوای ئسلامی نفووزمان کردۆتە ناوچەکە و کەس ناتوانێت کۆتایی بە نفووزی ئێمە بهێنێت و لە ئەنجامدا هەر چۆکی بۆ دادەدەن.
فەریق سەلامی زیادی کرد: ترەمپ لە ڕێێکەوتنی ئەتۆمیی ئێران دەکشێتەوە و وادەزانێت هیچی نەهێشتووە بەڵام وڵاتی ئێران هیچی لە وڵاتێکی ئابڵۆقەدراو ناچێت و گەمارۆکان کارمان تێناکات.
ناوبراو داعش و گرووپە تیرۆریستییەکانی سووریا بە مەخلووقی ئەمریکا دەزانێت و دەشڵێت: ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر سووریا بەڵام ستراتیژییەتەکەی دەڕووخێت چوونکە لەگەڵ هێرش کردنی بۆ سەر بنکەی سەربازی لە سووریا دەستبەجێ پاش چەند ڕۆژ وەڵامەکەی وەردەگرێت و لە سووریاوە مووشەک ئاراستەی ئیسراییل دەکرێت.
جێگری فەرماندەی سوپای پاسداران گوتیشی: "ئەوان پێیان خۆشە ئێران چەک داماڵێت بەڵام لەبەر ئەوەی توانای ڕووبەڕووبوونەوە و ناچار کردنی ئێرانیان نییە داوا دەکەن خۆمان ئەو کارە بکەین. بەڵام با خەیاڵی خاو نەکەن..."
Your Comment