به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سلیمان سۆیلۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه دۆخه‌که‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به‌ربژێری پارتی دیموکراتیکی گه‌لان له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا و وتی: گرووپێکیان پێکهێناوه که ته‌ئکید ده‌که‌نه سه‌ر ئازادیی ده‌میرتاش، باشه ئێمه بۆچی به‌ره‌نگاری تیرۆر ده‌بینه‌وه؟ بۆچی منداڵانمان له‌و ڕێگایه‌وه شه‌هید کراون؟ ئه‌گه‌ر بڕیاره که‌سێک که هۆی کوژرانی 53 که‌سه له زینداندا نه‌بێت، ده‌بێ چ که‌سێک له زینداندا بێت؟
ناوبراو له درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه: چ زوو دڵتان نه‌رم بوو ئێوه به ناوی چ که‌سێک و له لایه‌ن چ که‌سێکه‌وه ئه‌و وتانه ده‌ڵێن؟ بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان له هه‌ر کوێ ئێمه ده‌بینن ته‌ئکیدیان له سه‌ر ئه‌و پرسه‌یه که به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و فه‌تحوڵڵا گوله‌ن نیوه‌چڵ نه‌هێڵنه‌وه.
ئه‌و لێدوانانه له دۆخێک‌دا ده‌وترێت که وه‌زیری ناوخۆی تورکیا دادگه له ژێر قه‌راری دایه پێش له‌وه‌ی که ده‌میرتاش له باره‌ی دۆسیه‌ی ڕووداوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی کۆبانێ له لایه‌ن دادگه‌وه سزا بدرێت له لایه‌ن وه‌زیری ناوخۆی تورکیاوه ڕاسته‌وخۆ تۆمه‌تی خراوه‌ته پاڵ و ده‌ستی له کوژرانی 53 هاووڵاتی هه‌بوووه که له ڕووداوه‌کانی خۆپیشاندانه‌کانی کۆبانێ له 6-7-8ی ئاکته‌وبر له لایه‌ن هێزه‌کانی پۆلیسی تورکیاوه کوژراون.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ملییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment