له‌ تاران فرۆكه‌یێک كه‌وته‌ خواره‌وه‌

به‌شی ئێران- فرۆكه‌یێک له‌ نزیک فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه ‌و به‌و ‌هۆیه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه‌ 8ی جۆزه‌ردان له‌ نزیک فرۆكه‌خانه‌ی ئیمام خومه‌ینی له‌ تاران فرۆكه‌یێک كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له ‌ده‌ست دا‌ و كه‌سێكیش بریندار بوو‌.

شایانی باسه‌؛ هه‌تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ دیاری نه‌كراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14914

Your Comment

You are replying to: .
captcha