بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سدقی زیلان بەرپرسی سیاسیی پارتی تەڤگەرا ئازادیی تورکیا لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە پشتگیری کردنی پارتی دۆزی ئازادی لە ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەو وڵاتە و ڕایگەیاند: بڕیارێک کە پارتی دۆزی ئازادی داویەتی بۆ پشتگیری کردن لە ئەردۆغان سەربەخۆیی ئەو پارتە لە ناو دەبات. لەو پاڵپشتییەدا هەڕەشە و گوشاری حکوومەت ڕۆڵی هەیە، لایەنگرانی حیزبی دۆزی ئازادی ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا ئازاد بن دەتوانن بڕیارێکی دروست بدەن.
ناوبراو وتیشی: پشتگیری کردنی حیزبی دۆزی ئازدی لە هەڵبژاردنی پێشوودا لە پارتی داد و گەشە بوو بە هۆی دابەزینی دەنگەکانی ئەو پارتە لە ناوچەکەدا و پارتی دیموکراتیکی گەلان دەنگی زیاتری هێنا.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment