بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مهمت قاسم فورات، کاندیدی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە 27ەمین خولی هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی دا بە ڕێگری کردن لە پۆلیسی تورکیا لە چالاکی دەربڕینی بنکەکانی بانگەشەی هەدەپە لە پارێزگای ئەرزڕووم و وتی: پۆلیس قەدەخەی بانگەشە کردنی بنکەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلانی بردۆتە قۆناخی جێبەجێ کردنەوە.
ناوبراو جەختیشی کردەوە: پۆلیس بە ئێمە دەڵێت کەس بۆی نییە لە مایکرۆفۆن کەڵک وەربگرێت، تەنها ئامانجی ئەوان دروست کردنی تەنگەژە و ناکۆکییە. ئێمە ترسمان لە پێکدادان نییە بەڵام ئاگامان لە خەسارەکانی هەیە، ئێمە هێزی خۆمان لە میللەت وەردەگرین.
سەرچاوە: میزۆپۆتامیا
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment