بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندی ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی سووریا ئەنەکەسە بە سەرۆکایەتیی سعوود مەلا ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئەنەکەسە و ئەندامییەتی هەریەک لە ئیبراهیم برۆ، کامەران حاجۆ، عەواس عەگید، کە بەفەرمی بانگهێشتێکی مۆسکۆ کراون، بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 29-5-2018 لە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لەگەڵ میخایل بۆگدانۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ڕووسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقیا کۆ ببێتەوە.
ئەجێندای بانگهێشتەکەی شاندی ئەنەکەسە بۆ مۆسکۆ، هەروەک ئەندامانی شاندەکە لە کاتی گەیشتنیان بۆ مۆسکۆ باسیان لەوە کرد، لە کۆبوونەوە پرسی دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی لە سووریا و چۆنییەتی نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا و رۆڵی کورد تێیدا و هەروەها دۆخی ناوچە کوردییەکانی سووریا بە تایبەتی عەفرین تاوتوێ دەکرێن.
سەرچاوە: تۆڕی میدیایی ڕووداو
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment