پارتی و یه‌کێتی ڕێگری په‌سه‌ندی یاسای چاکسازیی هه‌رێم ده‌بن

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت زیاتر لە دوو مانگە داوای كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان دەكەن بۆ پەسەند كردنی یاسای چاكسازی بەڵام دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كەمتەرخەمە و پارتی و یەكێتی نایانەوێت بندیوار و مووچەخۆرە نایاساییەكانیان ببردرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د.شێركۆ جەودەت پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە كوردیوی ڕاگەیاند: "ئێمە وەک فراكسیۆنی یەكگرتوو لەگەڵ چەند فراكسیۆنێكی دیكە زیاتر لە دوو مانگە واژۆی پێویستمان كۆ كردۆتەوە بۆ بەستنی كۆبونەوەی نائاسایی پەرلەمان لە سەر یاسای چاكسازی بەلام سەرۆكایەتیی پەرلەمان كەمتەرخەمە".

پەرلەمانتارەكەی یەكگرتوو وتیشی: "پارتی و یەكێتی ئەو ئیرادەیان نیە یاساكە پەسەند بكرێت چونكە یاساكە بە زیانی ئەوان تەواو دەبێت بندیوار و مووچەخۆرە نایاساییەكانیان لەدەست دەدەن، بەلام ئێمە بەدەوام دەبین لە فشار بۆ پەسەندكردنی ئەو یاسایە تا پارەی گشتی بۆ بەرژەوەندی گشتی بگەرێتەوە ".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14894

Your Comment

You are replying to: .
captcha