به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، هێڤی مسته‌فا هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عفرین له لێدوانێكدا بۆ رادیۆ نه‌وا وتی: "پاش ئه‌وه‌ی 58 ڕۆژ توركیا هێرشه‌كانی چڕ كرده‌وه و گه‌یشته ناو عه‌فرین خه‌ڵكی شاره‌كه ڕوویان له هه‌رێمی شه‌هبا كرد كه هه‌رێمێكی بچووكه و ده‌رفه‌تی ژیان تێیدا زه‌حمه‌ته."
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ئێستا نزیكه‌ی 200 هه‌زار هاورده له شوێنی خه‌ڵكی عه‌فرین نیشته‌جێ كراون و له ناو كه‌مپه‌كان و خانوووه ڕووخاوه‌کاندا شوێنیان بۆ دابین كراوه و له‌لایه‌ن سه‌ربازانی توركیا و چه‌كدارانی سه‌ر به‌و سوپایه‌ش دزی و تاڵانی ده‌كرێت و ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر ژنان.
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ وه‌ک پێویست نه‌هاتوونه‌ته ده‌نگ كه ڕۆژانه منداڵان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و ژیان نه‌ماوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment