پارتی مه‌رجی گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ که‌رکووک ئاشكرا ده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- پارتی دیموكرات مه‌رجه‌كانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ که‌رکووک ئاشكرا ده‌كات و به‌رپرسێكی باڵای ئه‌و حزبه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: ده‌بێ پارێزگاری که‌رکووک بگه‌ڕێته‌وه‌ و ڕێز له‌ ئاڵای كوردستانیش بگیرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. كه‌مال كه‌ركووكی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان به‌ SNNی ڕاگه‌یاند: ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی شاری که‌رکووک به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا و پارێزگاری پێشووی که‌رکووک و ڕێزگرتن له ‌ئاڵای كوردستان و قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوووان ده‌بێ.

ناوبراو وتیشی: ئاسایی كردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی شاره‌كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ده‌بێ و جگه‌ له‌وه‌ش سه‌رجه‌م میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی عه‌شائیری و پۆلیسی ئیتحادی بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی پێشووی خۆیان و که‌رکووک به‌جێبهێڵن.

كه‌مال که‌رکووکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد یه‌كێكی دیكه‌ له‌ مه‌رجه‌كانی حزبه‌كه‌ی، بریتییه‌ له‌ ئاسایی كردنه‌وه‌ی ته‌واوی ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داماڵینی له‌ هێزی چه‌كدار و وتیشی: پێویسته‌ نه‌خشه‌ڕێگایێک بۆ ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ به‌ هه‌ماهه‌نگیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی به‌غدا و هاوپه‌یمانان دابنرێت.

ئه‌و به‌رپرسه‌ باڵایه‌ی پارتی له‌ په‌یامێكیشدا بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان داوای لێكردن له‌پێناو که‌رکووک كێشه‌كانیان به‌لاوه‌ بنێن و هه‌موووان له‌ خزمه‌تی گه‌لی كوردستاندا بن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14885

Your Comment

You are replying to: .
captcha