نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کورد کۆچی دوایی کرد

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر- ناسر یەمین مەردۆخی کوردستانی، ھەواڵنێر، نووسەر و ڕۆژنامەوانی پێشەنگی کورد و خەڵکی سنە، ئەمڕۆ سیشەممە لە نەخۆشخانەیێکی تاران بەھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەمە 2018/5/29 ناسر یەمین مەردۆخی کوردستانی، یەکێک لە نووسەر و ڕۆژنامەنووسانی کورد دوای زیاتر لە 4 دەیە کار لە بواری نووسین، پەیامنێری و سەرنووسەر لە ڕۆژنامە و ناوەندە میدیاییەکانی ئێران لە تەمەنی 64 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیێکی تاران کۆچی دوایی کرد.

ناسر یەمین مەردۆخی کوردستانی لەدایکبووی شاری سنەیە و لە تاران ژیاوە و ماوەیێک تووشی نەخۆشی بوووە و لە نەخۆشخانەدا چاودێری پزیشکی لێوە دەکرا.

ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە دامەزرێنەر و سەرنووسەری پێگەی ھەواڵ و میدیایی (تووفان‌نیوز) بوووە و لە چەندین میدیای دیکەی ئێرانیشدا کاری کردوووە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 14882

Your Comment

You are replying to: .
captcha