گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان سلێمانی و ئێران ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ده‌ڵێت: گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی و ئێران ده‌ست پێده‌که‌نه‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، دانا محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ڕای‌گه‌یاند: "کۆمپانیا فڕۆکه‌وانییه‌ ئێرانییه‌کان سه‌رقاڵی ئاماده‌کارین بۆ ئه‌وه‌ گه‌شته‌کانیان بۆ فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی سلێمانی ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌."

دانا محه‌ممه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد "چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن له‌ مانگی داهاتوودا گه‌شته‌کانی نێوان سلێمانی- ئێران ده‌ست پێبکه‌نه‌وه‌."

به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت: "پێشتر دوو کۆمپانیای فڕۆکه‌وانی ئێرانی گه‌شتیارییان له‌ نێوان سلێمانی و ئێران ده‌گواسته‌وه‌ و هه‌فتانه‌ دوو گه‌شتیان ئه‌نجام ده‌دا به‌ڵام به‌هۆی ئه‌نجامدانی گشتپرسیی حکوومه‌تی عێراق سه‌رجه‌م گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی بۆ فڕۆکه‌خانه‌کانی هه‌ولێر و سلێمانی ڕاگرت."

سه‌رچاوه‌: شارپرێس

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 14880

Your Comment

You are replying to: .
captcha